ZNA - هەولێر جۆن میرشایمەر، مامۆستای زانکۆی شیکاگۆ دووپاتیکردەوە، ئەمەریکا دوای سەرکەوتنی رووسیا بەسەر ئۆکرانیادا هێور نابێتەوە، هەوڵیش دەدات هەژموونی رووسیا تێکبدات، لە ناوچەکانی دیکەی جیهان.
میرشایمەر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "دوران" گوتی: ئەمەریکییەکان دوای سەرکەوتنی رووسیا لە ئۆکرانیا وا خۆیان نیشان نادەن کە مردوون، هەوڵی زۆریش دەدەن بۆ تێکدانی کاریگەرییەکان و هەژموونی رووسیا لە ناوچەکە.
میرشایمەر ئەو ناوچانەی دەستنیشان کردووە کە ئەمەریکا دەتوانێت لەگەڵ رووسیا دەست بە پەرەسەندنێکی دیکە بکات، جەمسەری باکوور، دەریای رەش و مۆڵدۆڤا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە رەنگە واشنتن شۆڕشی ڕەنگاوڕەنگ لە بێلاڕووس ڕێکبخات.
جۆن میرشایمەر لە کۆتاییدا گوتی: کێشەکانی ئۆکرانیا و ئەوروپای ڕۆژهەڵات کۆتایی نایەت.
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا پێشتر ڕایگەیاندبوو، ڕۆژئاوا شەڕێکی تێکەڵاو دژی رووسیا ئەنجام دەدات.
ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە |