هەولێر : ZNA شەربەتی پڕتەقاڵی سروشتی سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە و یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری لەش دەدات، سوودە تەندروستیەکانی واتلێدەکەن ڕۆژانە بەڕێژەیەکی گونجاو بیخۆیتەوە
. شەش هۆکار واتلێدەکەن ڕۆژانە شەربەتی پڕتەقاڵ بخۆیتەوە
: -دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی بەرگری لەش بەهێزدەکات و ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکان و سەرمابوون دەکات
. -ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ و باشترکردنی تەندروستی ڕیخۆڵەکان دەدات
. -یارمەتی شێدارکردنەوەی جەستە دەدات کە ڕێگایەکە بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی بەردی گورچیلە.
-یارمەتی چالاککردنی سوڕی خوێن دەدات.
-تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە ڕێگری لەو هەوکردنانە دەکات کە دەبنە هۆی توشبوون بە نەخۆشیە مەترسیدارەکانی وەک شێرپەنجە
. -ڕێژەیەکی زۆر کانزای پۆتاسیۆمی تێدایە یارمەتی دابەزین و کۆنتڕۆڵکرنی پەستانی خوێن دەدات، بەمەش مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە |