ZNA_ هەولێر
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ر داوای رووسیا، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 3ـی شوباتی 2024) دیمیتری پۆلیانسكی، نوێنه‌ری رووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، داوای له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد سه‌باره‌ت به هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر پێگه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان له عێراق و سووریا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له بكات.
هه‌ر ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا دوای هێرشه‌كانی شه‌وی رابردووی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له عێراق و سووریا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مه‌ریكای به "نانه‌وه‌ی پشێوی و وێنكاری" له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تۆمه‌تبار كرد.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە، له كاردانه‌وه‌ی كوشتنی سێ سه‌ربازه‌كه‌ی ئه‌مەریكا له بنكه‌ی "تی-22"ـی سنووری ئوردن، ئه‌مەریكا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی گرووپ و میلیشیاكان له عێراق و سووریا ده‌ستیپێكرد، تێیدا 85 پێگەی سوپای پاسداران و میلیشیاکان و چەندین کۆگای درۆن و مووشەکیش لەو دوو وڵاته وێرانكران و به‌هۆیه‌وه پتر له 40 چه‌كداری میلیشیاكان و هاووڵاتییان كوژران.
ئەم هەواڵە 328جار خوێندراوەتەوە |