ZNA - هەولێر لە یارییەکانی هەفتەی 20ی خولی ئەڵمانیا یانەی بایرن موینشن میوانداری میونشنگلادباخی کرد.
لە ئەنجامدا بایرن توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە میوانەکەی هێنا.
لە تایمی یەکەمدا، میونشنگلادباخی میوان دەستپێشخەری کردو لە خولەکی 30دا گۆڵێکی تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی 45 پاڤلۆڤیچ ئەنجامەکەی بۆ یانە باڤاریەکە یەکسانکردەوە و ئەو تایمە بە یەکسانی کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، بایرن باشتر دەرکەوت و توانیان دوو گۆڵی تر لە لە خولەکەکانی 70 و 86 لەڕێگەی یاریزانان هاری کەین و دی لیخت تۆمارکرد.
بەم سەرکەوتنە، یانەی بایرن میونشن لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیە بە کۆکردنەوەی 50 خاڵ، میونشنگلادباخیش 21 خاڵی هەیە.
ئەم هەواڵە 382جار خوێندراوەتەوە |