English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەولێر... یادی رۆژی ئەفەندی كرایه‌وه‌
2024-02-03 [01:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمرۆ شەممە3-2-2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر  بە یاوەری نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندو مامۆستا لوقمان بەرێوەبەری گشتی پەروەردەیی هەولێر  و ژمارەیەكی بەرچاو لە كەسایەتییەكانی شار ئامادەیی رۆژی ئەفەندی بوون، كە رۆژێكەو بە مەرسومی فەرمی لە ساڵی 1936 ەوە تەرخان كراوە بۆ ئەم یادە، كە تایبەتە بە زیندوكردنەوەی ئەتەكێت و ویقاری مامۆستایانی دێرین لە سەدەی رابردوو .

لە كردنەوەی شریتی یادی ئەفەندی، سەرەتا پیشەنگایەكی وێنەی كەسایەتییەكانی ئەفەندی هەولێر نمایشكرا، كە هەر وێنەیەكیان چیرۆكی مێژوویەكی لە خۆی كۆكردبووەوه‌.

لە وتەیەكیشدا پارێزگاری هەولێر خۆشحاڵی دەربڕی و تاكیدی كردەوە كە ئەم یاد كردنەوانە دەرخەری ئەوەن كە شاری هەولێر هەمیشە شارێكی زیندوو بووە، وەك چۆن لە رابردووی دوور خودان مێژووی دەوڵەمەندی عیلم و مەعریفەت و رەسەنایەتی بووە، ئێستاو داهاتووش هەر درێژكراوەی ئەم كاروانە دەبێت.

هەولێر شانازی بە خەڵكە رەسەنەكەی خۆی دەكات و شانازی بە خوێندەوارو مامۆستاو زانایانی خۆی دەكات، كە هەریەكەیان ئەفەندی سەردەمی خۆیان بوونە.

ئەم چالاكییە بە هاوبەشی لە نێوان مۆزەخانەو ئەرشیفی پەروەدەیی هەولێرو رێكخراوی كوردستان فۆتۆو ئایس كرێم كەلەرس رێكخرابوو .





ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad