ZNA - ههولێر
دوای ئەو هێرشەی شەوی رابردوو ئەمریكا بۆ سەر میلیشیاكانی ئێران لە عێراق و سووریا ئەنجامی داو چەندین كوژراوو برینداری لێكەوتەوە،جۆن كێربی، گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا رایگەیاند: ئۆپەراسیۆنەكانی داهاتوومان دواناخەین و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وەڵامی دیكە و هێرشی دیكەمان دەبێت.
هەروەها لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریكا گوتی: ئەمە سەرەتای وەڵامی ئێمەیە و بایدن بڕیاری داوە هەنگاوی زیاتر بنرێت بۆ ئەوەی سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپەكانی سەر بە ئەوان رووبەڕووی بەرپرسیارێتی بكرێنەوە.
هاوكات مایكڵ ئیریك كۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند: فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە فەیلەقی قودس هەڕەشەی ڕاستەوخۆن بۆ سەر سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە و ئاسایشی ئەمریكییەكان.
ktv
ئەم هەواڵە 589جار خوێندراوەتەوە |