ZNA - ههولێر له ئۆپهراسیۆنێكدا حەوت گومانلێکراو دەستگیرکران، کە دەرکەوتووە ئەو زانیاریانەی دەستیان کەوتووە لە ڕێگەی لێکۆڵەری تایبەتەوە بە دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد)یان فرۆشتووە.
ئهم ئۆپهراسیۆنه دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (میت) و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش بههاوبهشی ئهنجامیان دا، بەپێی زانیاری سەرچاوە ئەمنییەکان، میت بۆی دەرکەوتووە کە مۆساد لە ڕێگەی لێکۆڵەرە تایبەتەکانەوە چاودێری ئامانجەکانی لە تورکیا کردووە.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەرکەوت کە دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لە ڕێگەی لێکۆڵەرە تایبەتەکانەوە چالاکی وەک کۆکردنەوەی زانیاری ژیاننامەیی، کاری سیخوڕی، پشکنین، بەدواداچوون، بەڵگەنامەی فۆتۆ-ڤیدیۆ، چاودێری ڕاستەوخۆ و دانانی ئامێری چاودێریکردنی بۆ ئامانجەکانی داناوە.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری ئیستانبوڵەوە سەبارەت بە بابەتەکە بەڕێوەدەچێت، دەرکەوتووە نۆ گومانلێکراو ئەو زانیارییانەی دەستیان کەوتووە لە ڕێگەی لێکۆڵەرە تایبەتەکانەوە بە مۆسادیان فرۆشتووە.
دوای کۆکردنەوەی زانیاریی، تیمەکانی هۆبەی هەواڵگریی لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، کاتەکانی بەیانی ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان لە ئیستانبوڵ و ئیزمیر ئەنجامدا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا حەوت گومانلێکراو لە کۆی نۆ گومانلێکرا دەستگیرکران و، دوو گومانلێکراوەکەی دیکەش لەسەر هەمان لێکۆڵینەوە پێشتر دەستبەسەرکراون.
AA
ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە |