ZNA - هەولێر سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا، مایکل کۆرێلا، پشتڕاستی کردەوە کە "فەیلەقی قودس"ـی سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی ئەمەریکییەکان دروست دەکات.
کورێلا گوتیشی: سوپای قودسی ئێران و گرووپە پەیوەندیدارەکانی بەردەوامن لە دروستکردنی مەترسی ڕاستەوخۆ بۆ سەر سەقامگیری عێراق و ناوچەکە و ئاسایشی ئەمەریکییەکان.
ئاماژەی بەوەشدا، بەردەوام دەبین لە هەنگاوی گونجاو، هەروەها هەموو شتێکی گونجاو دەکەین بۆ پاراستنی هاووڵاتیانمان و دادگایی کردنی ئەو کەسانەی کە هەڕەشە لە سەلامەتییان دەکەن.
سێنتکۆم، هێرشکردنە سەر هێزەکانی قودس و گرووپەکانی لایەنگری ئێرانی لە عێراق سووریا راگەیاند. دەشڵێت: پێگەکانی ئەو گرووپانە لە لادێکانی ئەلمەیادین و ئەلبوکەمال لە ڕۆژهەڵاتی سووریا و بارەگای گرووپەکان لە قائیم لە ڕۆژئاوای عێراق کراوەتە ئامانج.
ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە |