English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی عێراق رێکارێکی نۆی بۆ پابەندکردنی پەرلەمانتاران بە دانیشتنەکان دەگرێتەبەر
2024-02-01 [09:21 AM]

ZNA- هەولێر


پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا بۆ پابەندکردنی پەرلەمانتاران بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنەکان، هەر پەرلەمانتارێک لە دانیشتنێک ئامادەنەبێت بەبێ مۆڵەت وەرگرتن، ئەوا بەبڕی یەک ملیۆن دینار لە مووچەی مانگانەی سزا دەدرێت.

لە دانیشتنی رۆژی پێنجشەممە (1ـی شوباتی 2024)ـی پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ بڕیارێکیان پەسەندکرد کە هەر پەرلەمانتارێک لە دانیشتنێکی پەرلەمان ئامادەنەبێت بەبێ هۆکار و مۆڵەت وەرگرتن، ئەوا بڕی یەک ملیۆن دینار لە مووچەکەی دەبڕدرێت.

فەرمانگەی میدیایی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەر داوای موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە سەرۆکایەتی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق دەکات، پەرلەمانی عێراق بڕیاری لەسەر بڕیارێکی پەرلەمانیدا بۆ بڕینی بڕی یەک ملیۆن دینار لە بەرامبەر ئامادەنەبوونی لە هەر دانیشتنێکی پەرلەمان بەبێ بوونی مۆڵەتی فەرمی.

بەگوێرەی بڕیارە نوێیەکەی پەرلەمانی عێراق، لە دانیشتنی داهاتووەوە کە تاوەکو ئێستا وادەی کۆبوونەوەی داهاتوو رانەگەیەندراوە، دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.





ئەم هەواڵە 496جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad