ZNA - هەولێر
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زمان پێنج بەرپرسی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە: سوپای پاسدارانی ئێران بەهۆی ئەو هێرشە کوشندانەی ئیسرائیلەوە جێگیرکردنی ئەفسەرە باڵاکانی لە سووریا کەم کردووەتەوە و لەمەودوا زیاتر بۆ پاراستنی نفوزی خۆیان لەم وڵاتە پشت بە میلیشیا شیعەکان دەبەستن."
سێ سەرچاوەی ئاگادار لەم بابەتە بە ئاژانسەکەیان ڕاگەیاندووە، لە کاتێکدا لایەنە توندڕەوەکان لە تاران هەوڵی تۆڵەسەندنەوە دەدەن، بڕیارەکەی ئێران بۆ کشانەوەی ئەفسەرانی پلە بەرزی سوپای پاسداران لە سووریا بەشێکی بۆ ڕەتکردنەوەی ئەم وڵاتە بۆ تێوەگلانی ڕاستەوخۆ لە ململانێکان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە.
هەروەها یەکێک لەم سەرچاوە ئاگادارانە بانگەشەی ئەوەی کردووە فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران لەگەڵ دەیان ئەفسەری پلە مامناوەند سوریایان جێهێشتووە.
هەروەها سێ لەو سەرچاوە ئاگادارانە ڕایانگەیاندووە کە سوپای پاسداران بەنیازە لە دوورەوە ئۆپەراسیۆنەکانی سوریا بە هاوکاری حزبوڵای لوبنان بەڕێوەببات.
ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە |