ZNA: هەولێر هەوکردنی جگەر لەجۆری ئەی ڤایرۆسێکە بەشێوەیەکی زۆر بڵاوە و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر کردارەکانی جگەر هەیە، لەڕێگەی خواردن، ئاوی پیس و بەرکەوتن لەگەڵ کەسی توشبوو توشی ئەم ڤایرۆسە دەبیت.
نیشانەکانی هەوکردنی جگەر لەجۆری ئەی: -
هیلاکی و ماندویی زۆر -
دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە -
ئازاری بێزارکەری سک -
لەدەستدانی خواستی خواردن -تا
-ئازاری جومگەکان -
زەردبوونی پێست و سپێنەی چاو -
خورانێکی زۆر لەگەڵ دەکەوتنی ئەم نیشانانەدا پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکرێت بۆ دەستنیشان کردنی جۆری نەخۆشیەکە و چارەسەر وەرگرتن.
ئەم هەواڵە 493جار خوێندراوەتەوە |