هەولێر : ZNA ئاڤۆکادۆ ڕێژەیەکی زۆر کانزا و ڤیتامینەکانی تێدایە، دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و چەوریە سوودبەخشەکان کە پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات و سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.
دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسان و ڤیتامینەکان یارمەتی کەم کردنەوەی کۆلیستڕۆڵ دەدات، دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم، پۆتاسیۆم، ڕیشاڵ، کانزا و ڤیتامینەکان، یارمەتی تەندروستی خانەکان و باشترکردنی کرادرەکانی گەدە دەدات، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە بەرگری لەش بەهێز دەکات و پارێزگاری لە تەندروستی پێست دەکات.
ئاڤۆکادۆ ڕۆڵێکی گرنگی لە تەندروستی پێست و قژدا هەیە و لە بەشێکی زۆری بەرهەمە جوانکاریەکاندا بەکاردەهێنرێت، زەیتەکەشی سوودێکی زۆری هەیە چارەسەری کێشەکانی قژ دەکات، قژ بەهێز دەکات و ڕێگری لە هەڵوەرینی دەکات.
ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە |