ZNA: هەولێ خەواڵوویی زۆر دۆخێکە واتا بێتوانایی لە بەرەنگاربوونەوەی ئارەزووی خەوتن تا ئەو رادەیەی کە دەبێتە هۆی خەوتن بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لە هەر کاتێکدا و زۆر بە خێرایی، ئەمەش دەکرێت لە هەر شوێنێک رووبدات، چ لە شوێنی کار یان لە کاتی شۆفێریدا، ئەمەش مەترسییەکی گەورە لەسەر کەسی تووشبوو دروست دەکات
. ماڵپەڕی " الطبي " لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە هۆکارەکانی خەواڵووبوونی بەردەوام کردووە، بریتین لە:
١. وەستانی هەناسەدان لە کاتی خەودا: ئەمە بارودۆخێکی مەترسیدارە کە دەبێتە هۆی زۆر بەئاگابوونەوە لە شەودا بەهۆی پچڕانی زۆر لە هەناسەدان.
٢. وەرزش نەکردن: پسپۆڕان دەڵێن چوار رۆژ لە هەفتەدا و هەر جارێک بە ماوەی ٤٠ خولەک وەرزش بکەن، جەستەی ئێوە هاوشێوەی مەکینەیە و ئەگەر بەردەوام پشوو بدات تێک دەچێت.
٣. کەم خوێنی: ئەو کەسانی کەم خوێنن بە بەردەوامی هەست بە بوورانەوە و ماندووییەتی دەکەن و ئارەزوویان لەوەیە بخەون.
٤. پیربوون: تێکچوونی شێوازی ئاسایی خەوتن لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا روودەدات، هەروەها ئاستی خەویش کەم ببێتەوە، بەئاگاهاتنەوەی شەوانە زیاد دەکات.
٥. سترێس و دڵەڕاوکێ: یەکێک لە هۆکارە باوەکانی ماندووییەتی و لاوازبوونی جەستەیە، ماندووییەتیی مێشک و جەستە پێوەندیان لەگەڵ یەک هەیە و بە هۆکاری خەواڵوویی دێنە هەژمار.
ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە |