ZNA:هەولێر ١. ماده‌ی پڕۆتینی تێدایه ١٠٠ گرام په‌نیر به‌رامبه‌ر ٣٠٠ گرام گۆشته له‌م ڕووه‌وه.
٢. هه‌رس كردنی په‌نیر له گۆشت ئاسان تره.
٣. ڤیتامین Aی تێدایه له‌م ڕوه‌وه جێگه‌ی گۆشت و هێلكه ده‌گرێته‌وه.
٤. په‌نیر بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانی پێست به‌كاردێت،
٥. ڤیتامین B و D و B2ی تێدایه، كه قژ به‌هێز ده‌كات و ناهێڵێت هه‌ڵبوه‌رێت.
٦. ڤیتامین B12ی تێدایه كه ٣٠٠–٤٠٠ گرام له په‌نیر رۆژانه به‌سه بۆ له‌ش.
٧. ڤیتامین B6ی تێدایه كه زۆر باشه بۆ پاراستنی ره‌نگی قژ.
٨. په‌نیر كاریگه‌ری هه‌یه بۆ له‌ناو بردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان.
٩. پەنیر وەك پێک هاتەی ئیسفەنجی وایە هەمو ترشیە زیادەكانی ناو گەدە و دوانزە گرێ هەڵدەمژێت.
١٠. پەنیر قەبزکەرە هەربۆیە ئەو کەسانەی قۆڵۆنیان هەیە پێویستە زۆر بەکەمی بیخۆن بەتایبەت ئەگەر دوای نان کەمێکی لێ بخورێت یارمەتی هەرس کردنی خۆراك ئەدات ئەوە باشترین کاتە بۆ ئەوانەی قەبزن .
١١. بەهۆی زۆری ڕێژەی كالسیۆم لەناویدا ددانەكان بەهێز دەكات و تێكڕای دەردانی لیك باشتر دەكات ، و ترشێتی ناو دەم هاوسەنگ دەكات و ڕێگری دەكات لە كلۆر بوونی ددان ، هەروەها بۆ پتەو بونی ئێسك زۆر بەسودە .
بە کورتی و پوختی پەنیر ئەم سودانەی هەیە
*دەت پارێزێت لەنەخۆشیەکانی پێست
*توانای بینینی چاو زیاد دەکات وپارێزگاری دەکات لەوشکی میزەڵدان
*سودی بۆمۆخی ئێسك وڕاگرتنی توندی ئێسك ھەیە
*ھۆکارەبۆنوێ بونەوەی خڕۆکەسورەکانی خوێن لەناو مۆخی ئێسکدا
*وردیلەکانی ئەعساب بەھێزدەکات
*پارێزگاری لەموەکان دەکات بۆسپی بون وھەڵوەرین ونەرم ڕاگرتنیان
*کەمێك پەنیر لەدوای خواردن بخۆ بۆ ترشی گەدە بەسودە
*کێشی لەش زیاد دەکات
*چارەسەری ھەوکردن وقورحەی ڕیخۆڵە دەکات.
ئەم هەواڵە 436جار خوێندراوەتەوە |