ZNA: هەولێر نابێت نەخۆش بە ئارەزووی خۆی و بەبێ چاودێری پزیشكی ڤیتامینات بخوات، چونكە هەندێك ڤیتامین هەیە زیانێكی مەترسیدار دروست دەكات بۆ ئەم نەخۆشە، كە زیاد لە ئاستی پێویست بەكاری بێنیت لەوانەش ڤیتامین A كە فشاری ناومێشك بەرز دەكات، نەخۆش بێهۆش دەبێت و لەوانەیە بمرێت
. ئەمەو نابێت نەخۆش بە ئارەزووی خۆی و بەبێ چاودێری پزیشكی ڤیتامینات بخوات، چونكە هەندێك ڤیتامین هەیە زیانێكی مەترسیدار دروست دەكات بۆ ئەم نەخۆشە، كە زیاد لە ئاستی پێویست بەكاری بێنیت.
ئەو ڤیتامینانە كامانەن، كە كەسانی نەخۆش نابێت زۆر بیخۆن ؟
1. ڤیتامین A فشاری ناومێشك بەرز دەكات، نەخۆش بێ هۆش دەبێت و لەوانەیە بمرێت.
2. ڤیتامین B3 ئازاری سك، بەرزبوونی فشاری خوێن، تێهەڵكێشكردنی جگەر، لاوازبوونی بینین دروست دەكات.
3. ڤیتامین B6 تێهەڵكێشكردنی عەسەبەكان دروست دەكات.
4. ڤیتامین B9 دەبێتە هۆی لاوازبوونی مێشك، لاوازبوونی بەرگری جەستە.
5. ڤیتامین C دەبێتە هۆی ئازاری ناوسك، سكچوون، ڕشانەوە، دڵ تێكەڵ بوون، نەخۆشی شەقیقە.
6. ڤیتامین D دەبێتە هۆی بەرزبوونی ڕێژەی كالیسیۆم لەگەڵ تێهەڵكێشكردنی ئەندامەكانی جەستە.
7. ڤیتامین E خوێنبەربوون و جەڵتەی مێشك بە دوای خۆی دێنێت
. (د. نەبیل عیسام – پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی)
ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە |