ZNA: هەولێر ئەمجارە تیشك دەخەینە سەر شێرپەنجەیەك كە زیاتر لە پیاواندا ڕوودەدات
.. ڕێژەی لە سەدا (1 – 2.5%) ی هەموو ئەو شێرپەنجانەی كە لە مرۆڤدا ڕوودەدات بریتییە لە شێرپەنجەی قوڕگ، ئەم شێرپەنجەیە زیاتر لە پیاوانداو بە تایبەت لە تەمەنی (50 – 70) ساڵیدا سەرهەڵدەدات
. هەندێك هۆكار هەن كە ئەگەری تووشبوون بەم شیرپەنجەیە زیاد دەكەن وەك: جگەرەكێشان و خواردنەوەی ماددە كهولییەكان و هەندێك جۆری ڤایرۆس.
نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی قوڕگ بریتین لە : گڕ بوونی دەنگ، قورسی هەناسەدان، كۆكە، قورسی یاخود هەبوونی ئازار لە كاتی قوتدانی خواردندا و هتد.
ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە |