ZNA - هەولێر لە یاریێکی دواخراوی هەفتەی 20ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆی میوانداری ئۆساسۆنای کرد.
لە ئەنجامدا یانەی بارسا توانی یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام شکست بە یانەی ئۆساسۆنا بهێنێت.
لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵێک، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم و لە هێرشێکدا بارسا لە خولەکی 63 دا لەڕێگەی یاریزان ڤیتۆر ڕوکێ گۆڵی بارسای تۆمارکرد،
لە خولەکی 67دا ناوبژیوان یاریزانێکی ئۆساسۆنا بەکارتی سوور کردە دەرەوە، هەرچەندە چەند گۆڕانکاریێکی ئەنجامدا بەڵام یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.
بەم سەرکەوتنە یانەی بەرشلۆنە بووە خاوەن 47 خاڵ و گەڕایەوە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی، ئۆساسۆناش 26 خاڵی هەیە و لە پلەی 12 دایە.
ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە |