English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ماوەی ١٠ مانگدا زیات لە ٧٦٢هەزار گەشتیار بە سنووری حاجی ئۆمەراندا تێپەڕیون
دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران
2024-01-31 [09:10 AM]

ZNA- هەولێر


لە ماوەی دە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 762 هەزار گەشتیار لە دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەرانەوە لە نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتوچۆیان کردووە.

ئاژانسی هەوالی مێهری ئێران لە زمان بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوە و ڕێگاوبانی پارێزگای ورمێوە بڵاوی کردەوە لە ماوەی 10 مانگی ڕابدوودا زیاتر لە ٤ ملیۆن کەس بە پێنج دەروازەی سنووریی پارێزگای ورمێدا هاتوچۆیان کردووە و لەم ژمارەیە 762 هەزار و 457 کەسیان تایبەت بە دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەراندا تێپەڕیون.

پارێزگای ورمێ پێنج دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان، باکووری کوردستان و هەرێمی کورستان هەیە و لەم پێنج دەروازەیە دەروازەی ڕازی لە نێوان باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەروازەی حاجی ئۆمەران لە نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کورستاندا، لە 24 کاتژمێری شەو و ڕۆژدا پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن.





ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad