ZNA- هەولێر
کۆترێک هەشت مانگ لەمەوبەر لە شاری مومبای پایتەختی هیندستان به ئەڵقەیەکەوە و پەیامێکی نووسراو بە زمانی چینی لەسەر باڵەکانی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ چین ڕەوانەی قەفەسێک کرا.
دوای ٨ مانگ لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی مومبای دەرکەوت ئەم کۆترە دوای بەشداریکردنی لە پێشبڕکێیەک لە تایلەندا لە ڕێڕەوی فڕینەکەی لایداوە.
لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، ئەم کۆترە رۆژی سێشەممە ٣٠کانونی دووهەم، گومانی سیخوڕیکردنی لە سەر لادرا و ئازاد کرا.
ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە |