English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەجوا کاکەیی: هەوڵەکانی دژایەتیکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستانمان لەناوبرد
2024-01-31 [05:44 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە دوای ئەوەی بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکووک بڕیاری دا تەنیا ئاڵای عێراق لەسەر قوتابخانەکانی کەرکووک بەرز بکرێتەوە، هەوڵەکانی دژایەتیکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستانمان لەناوبرد.

نەجوا کاکەیی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکووک بڕیاری دا تەنیا ئاڵای عێراق لەسەر قوتابخانەکانی کەرکووک بەرز بکرێتەوە، ئێمە وەکو فراکسیۆنی پارتی دیوموکراتی کوردستان هەوڵەکانی دژایەتیکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستانمان لەناوبرد و دووبارە لەسەر قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی دەشەکێتەوە، ئێمە وەکو فراکسیۆنی پارتی دیوموکراتی کوردستان پەیوەندیمان بە وەزیری پەروەردەی عێراقەوە کرد و بە سوپاسەوە رێزی لە داواکەمان و لە ئاڵای پیرۆزی کوردستان گرت و رەزامەندیی دەربڕی لەسەر دووبارە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر باڵاخانه‌ی قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک.

ھەروەھا نەجوا کاکەیی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەوالی زاگرۆس خستەروو، کە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین داکۆکی لە مافە نەتەوەییەکانمان بگرین لە سەرووی هەموویانەوە ئاڵای پیرۆزی کوردستانە تاکوو هەمیشە شەکاوەبێت و لە شاری کەرکووک رەمزی کوردایەتی بێت.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 670جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad