ZNA- هەولێر
بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی نێوەندیی ئەمریکا پێی وایە، ئێران تا داویین چەکداری گروپەکانی نزیک لەخۆیەوە جەنگی هەژموونیی ئەمریکا دەکات.
ویلیام بێرنز بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری نێوەندیی ئەمریکا لەچاوپێکەوتنێکدا دەگەڵ گۆڤاری فۆرن پۆڵەسی، گوتی: کیلیلی سەقامگیریی ئاسایشی ئیسرائیل بەئێرانەوە پەیوەستە ، بەڵام حکومەتی تاران ئامادەیە تا یەک چەکداری گروپەکانی نزیک لەخۆی مابێت دژی هەژموونی ئەمریکا شەڕبکات.
بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری نێوەندیی ئەمریکا هەروەها گوتی: ئێران بۆ سەپاندنی هەژموونیی خۆی و فراوانکردنی دەسەڵاتەکەی لەهەموو کەس زیاتر سوودی لەشەڕی غەززە وەرگرتووە.
ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە |