English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
2024-01-31 [08:52 AM]

ZNA-هەولێر



ئەمڕۆ چوار شەممە    2024-01-31
کەش /  ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت , ئەگەرى نمە باران لە هەندێ ناوچەى شاخاویی هەیە, لە لووتکەی شاخا بەرزەکان دابارین بەشێوەى نمە باران و بەفر بە تێکەڵى دەبێت , لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر و سلیمانى و دهۆک و هەڵەبجە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت , لەبەشى ڕۆژهەڵاتى پارێزگاى دهۆک باران بارین دەبێت و بەفریش لەسەر لووتکەی شاخە بەرزەکان دەبارێت . 
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 ) کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما / بەگشتی نزیک دەبیتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنی .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 7  –  9 ) کم  دەبێت.
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە    2024 -02-01
کەش / ئاسمان لەکاتەکانی بەیانى تا دوایی نیوەرۆ  لە زۆربەى کاتەکان نیمچە هەور دەبێت, لە شەودا شەپۆلێکى باران و بەفر بارین درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم, کاریگەرى ئەم شەپۆلە لە باشوورى پارێزگاى سلێمانى دەست پێدەکات تاکو ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى ڕۆژهەڵاتى پارێزگاى هەولێر , باران بارین لە ئێوارەدا لە گەرمیان و بەشێک لە پارێزگاى کەرکووک تا  باکوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى راپەڕین بەشێوەى نمە باران و هەندێ کات تاوە بارانى مامناوەند دەبێت . 
لە ئەنجامى  کاریگەرى بارستە هەوایەکى سارد لەسەر تەواوى زنجیرە چیا سنووریەکان و لووتکە و قەدپاڵى چیا بەرزەکان بەفر دەبارێت 
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 ) کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەوداى بینین/   لە نێوان ( 6  –  8 ) کم  دەبێت .  
پلەکانی گەرما /  کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ , بەڵام لە شەودا بە نزیکەى (2-4) پلە نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  15 پلەى سیلیزى
سلێمانی   : 14  پلەى سیلیزى
دهۆک      : 15   پلەى سیلیزى
کەرکووک   : 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە   : 14  پلەى سیلیزى
 زاخۆ    :  15 پلەى سیلیزى
گەرمیان  : 21 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران:   2پلەى سیلیزى
سۆران  :  9 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى    2024-01-31





ئەم هەواڵە 328جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad