ZNA - هەولێر میدیاکانی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویانکردەوە، ئەمیر سەعید ئێروانی، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لەوەی تاران وەڵامی خێرا و یەکلاکەرەوە دەداتەوە بۆ هەر هێرشێک کە بکرێتە سەر خاکەکەی یان بەرژەوەندییەکانی یان هاووڵاتیانی وڵاتەکەی لە دەرەوەی وڵات.
ئەم لێدوانەی ئەو نێردەیە ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بڕیاریداوە چۆن وەڵامی هێرشە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بداتەوە کە لەلایەن گروپە عێراقییەکانی هاوپەیمانی ئێرانەوە دەستیپێکردووە و بووە هۆی کوژرانی سێ سەربازی ئەمەریکی لە ئوردن، بەبێ ئەوەی بچێتە ناو وردەکارییەکانەوە.
ئەم هەواڵە 484جار خوێندراوەتەوە |