ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 22ی خولی ئینگلتەرا، یانەی نۆتینگهام فۆرێست میوانداری یانەی ئارسناڵی کرد.
لە ئەنجامدا یانەی ئارسناڵ توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە خاوەن یاریگا بهێنێت.
لە تایمی یەکەم یانەی گەنەرز کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد چەندین هێرشی مەترسیداریان بردە سەر گۆڵی یانەی خاوەن یاریگا، بەڵام ئەو تایمە بە یەکسانی و بەبێ گۆڵ کۆتاییپێهات.
لە تایمی دووەم ئارسناڵ بەردەوامبوون لە هێرشەکانیان و لە خولەکی 65 گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد،دواتر لە خولەکی 72 دا یاریزان ساکا گۆڵی دووەمی تۆپ هاوێژەکانی لەندەنی تۆمارکرد،
لە خولەکی 89 ئاوۆنی گۆڵێکی بۆ خاوەن یاریگا تۆمارکرد بەڵام یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.
بەم سەرکەوتنە، ئارسناڵ بە کۆکردنەوەی 46 خاڵ لە پلەی دووەم دێت، نۆتینگهامیش 20 خاڵی هەیە و لە پلەی 16 دایە.
ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە |