ZNA:هەولێر چۆنیەتی بەکار ھێنانی ڕەگی بەلەک:
لێرەدا بەکورتی چۆنیەتی بەکار ھینانی ڕەگی بەلەک باس دەکەین کە بۆچ نەخۆشیەک بەکار ھاتوە:
وەبیر باشترە ئەوانەی کە فشاری خوێنیان ھەیە ڕەگی بەلەک بەکار نەھێنن جونکە کاریگەری ھێشتنەوەی ئاوی ھەیە لە ناو خانەکانی لەشدا،
١. بۆچارەسەری سک جون و ساف کردنی ڕیخۆلە
٢. ڕەگی بەلەک لەگەڵ جینسینگ دا دەکوڵینرێ و بەشیوەی چایی دەخورێ ڕۆژانە وەک وزەبەخش و بەھیزکەری گشتی بەتایبەت بۆ دڵ و سوری خوێن
٣. بۆچارسەری برینی گەدە و دوانزەگرێ.. ٥٠٠ گرام ھاڕاوەی ڕگی بەلەک لەگەڵ ١٠٠ گرام ھەنگوینی ساخ تێکەڵ دەکرێت و شەوانە یەک کەوچکی چێشت پێش خەوتن دەخوری ،
٤. ھاراوەی ڕەگی بەلەک بە باشترین چارەسەر دائەنرێ بۆ ناڕەحەتی وگرفتەکانی ھەرسکردن کە لەدەرئەنجامی برینی گەدەو ڕیخۆلەوە پەیدا دەبن، بەم جۆرە بەکار دەھێنرێ،،کەوچکە چایەک ھاراوەی ڕەگی بەلەک لەگەڵ پیالەیەک ئاوی گەرم تێکەڵ دەکرێ و دائەپۆشرێ پاشان دەی پاڵیوی و ڕۆژانە سێ جار ،دو کاتژمێر دوای نان خواردن دەخورێتەوە بۆ ماوەی شەش ھەفتە واتە ٤٠ ڕۆژ زیاتر،،ھەروەھا نابێت ئەوکەسانە کە توشی فشاری خوێن،شەکرە،نەخۆشی دڵ، قەلەوی،سک پڕی ،ئەم گیراوەیە بەکار بھێن.
٥. بۆ نەخۆشیەکانی دڵ بەتایبەت ھەوکردنی کیسی دڵ و ژێکانی،وەک وتمان کاریگەری دژە ھەوکردنی ھەیە، بەڕیژەی کەوچکە چایەک ھاراوەی ڕەگی بەلەک لەگەڵ ئاوی گەرم تێکەڵ دەکرێت و وەک جایی ڕۆژی جارێ تا دوجار دەخورێتەوە
٦. بۆچارەسەری نەخۆشیەکانی کۆئەندامی ھەناسە و سنگ: کەوچێ چا ھاڕاوەی ڕەگی بەلەک لەگەڵ کوپێک ئاوی گەرم ڕۆژانە سێ جار دەخورێتەووە
٧. بۆچارسەری نەخۆشی بیرۆ ،ئەکزیما ( واڵامەنی) سەدەف ،ھاراوەی ڕەگی بەلەک لەگەڵ ڤازلین تێکەڵ دەکرێت و بەشیوەی ھەتوان شوێنە توش بوەکە ڕۆژانە چەور دەکرێت .
٨. بۆ چارەسەری جۆرەھا نەخۆشی کەڕو (فطریات)، دەرکەوتوە کە ڕەگی بەلەک نزیکەی ١٢٥ ئاویتەی دژە کەڕوی تیدایە، بەڕیژەی پێنج کەوچک چایی ھاراوەی بەلەک دەکرێتە یەک پیالە ئاوی گەرم،پاشان بە پارچەیەک پەڕۆی پاک ڕۆژانە دو تاسێ جار شوینی توشبوی پێ دەشۆرێ ،یان چەوردەکرێ،
٩. کاریگەری ھەیە بۆجارەسەری توشبوان بە ڤایرۆسی ھێربس و ڤایرۆسی ھەوکردنی جگەر،
١٠. بۆچارەسەری دلە کزێ: واتە گەرانەوەی مادە خۆراکیەکانی ناو گەدە کەترشن بۆ سورێنچک،،،
١١. بۆچارەسەەری نەخۆشی ڕۆماتیزمە ،ھەروەھا دژە ھەوکردنە،بەتایبەت ئەو نەخۆشیانەی کە توشی ئێسکەکانی لەش دەبێت.
ئەم هەواڵە 943جار خوێندراوەتەوە |