English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یاریگای تۆپی پێی بەردەڕەش بە گوژمەی 314 ملیۆن دینار نۆژەنکرایەوە
2024-01-30 [05:27 AM]

ZNA-ھەولێر


یاریگای تۆپی پێی بەردەڕەش نۆژەنکرایەوە و چالاکییە وەرزشییەکانی لاوانی تێدا دەستیپێکردەوە، ئەندامێکی یانەی بەردەڕەشیش گوتی: بە كردنەوەی یاریگەی نوێیەکەمان كێشەکانمان چارەسەر بوون.

لە چوارچێوەی پرۆژەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، یاریگەی تۆپی پێی بەردەڕەش، بە گوژمەی 314 ملیۆن دینار نۆژەنکرایەوە و چالاكییە وەرزشییەكانی لاوانی تێدا دەستپێكردەوە.

شەمسەددین ئیبراهیم، ئەندامی یانەی بەردەڕەش، لەمبارەیەوە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی راگەیاند، پێشتر نەماندەتوانی هەموو یارییەكان لە ناو یاریگەی بەردەڕەش ئەنجامبدەین بەهۆی ئەوەی یاریگەکەمان وەک پێویست نەبوو، بەڵام بە نۆژەنکردنەوەی یاریگەکەمان ئەو كێشەیەمان چارەسەر بوو".

لەلایەن خۆیەوە عیزەددین عەسكەری، راهێنەری یانەی زاخۆ، گوتی: "دەستخۆشی لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان دەكەین بۆ گەشەپێدانی وەرزشی و كردنەوەی ئەم یاریگەیە، ئەم پرۆژانە بۆ لاوانی قەزا و ناحییەكان زۆر گرنگن."

لە رۆژی (22ـی ئایاری 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی دەڤەری بەردەڕەشی كرد، بەڵێنی كردنەوەی یاریگەیەكی نوێی بە خەڵكی ناوچەكەدا، بەوەش لە ماوەیەكی دیاریكراودا بەڵێنەكەی بەجێ هێنا و یاریگەكە بە نوێترین شێوە، بەڕووی وەرزشكارانی بەردەڕەشدا كرایەوە.





ئەم هەواڵە 553جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad