ZNA: هەولێر
زینک یەکێکە لە کانزا سەرەکییەکان کە جەستە پێویستی پێیەتی بەتایبەتی بۆ بەهێزبوونی بەرگری جەستە و گەشەی خانەکان، بۆیە پێویستە ئەو خواردنانە لە سیستمی خۆراکیدا هەبن کە دەوڵەمەندن بە زینک
. جەستە پێویستییەکی زۆری بە کانزای زینک هەیە بەتایبەتی لەوەرزی زستاندا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتا وەرزییەکان و ئەنفلۆنزا، وەرگرتنی زینک بەشێوەیەکی سروشتی لەڕێگەی خواردنەکانەوە زۆر باشترە لەوشێوەی کە وەک حەب ئامادەکراوە، چونکە لەوانەیە ئەوانە ببنە هۆی دڵتێکەڵهاتن، سەرئێشە، گێژبوون، ڕشانەوە و لەدەستدانی خواستی خواردن لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا.
-گۆشت گۆشتی مانگا ڕێژەیەکی زۆر لە کانزای زینکی تێدایە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە بەڕێژەیەکی دیاریکراو بخورێت و زیادەڕەوی تێدانەکرێت.
-هێلکە بەیەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی زینک دادەنرێت و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە.
-سنگی مریشک ئەو کەسانەی گۆشتی سوور ناخۆن سنگی مریشک بۆئەوان جێگرەوەیەکی باشە بۆ دەستکەوتنی زینک، چونکە ڕێژەیەکی زۆری تێدایە.
ئەم هەواڵە 433جار خوێندراوەتەوە |