ZNA- هەولێر
ڤیکتۆریا ئۆلاند بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتووژێک دەگەڵ سی.ئێن.ئێن تورک سەبارەت بە کشانەوەی هێزی ئەمریکا لە سووریا گوتی: ئەمریکا هێزی خۆی لە سووریا ناکشێنێتەوە و دوای تەقینەوە لە کەنیسەیەکی ئەستەنبوڵی تورکیاش دەکەوت هێزی رێخستنی داعش لە زۆربەی شوێنان چالاکیان ماوە.
ئۆلاند گوتی تورکیا هەوبەشی ئەوانە و لە شەڕی دژی داعش لە عێراق هاوکاریان بەردەوامە.
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها گوتی، لە کاتی سەردانی بۆ تورکیا باسی سووریایان کردووە و هەردوو لا لەسەر شەڕی دژی داعش لە سووریاش سوورن.
ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە |