ZNA- هەولێر پرسیارەکە ئەمەیە،سەرەڕای ئەوەی بە نادەستووری دەستخراوەتە قوڕگی حەوت ملیۆن کەس و برسی دەکرێن و پەنجا و پێنج ماددەیدەستووری بەرانبەر بە خەڵکی هەرێمی کوردستان پێشێل کراون ، بەڵام ئەم بەڕێزە دڵی لای ئەوەیە کە نابێت هەرێم جوڵەی دیبلۆماسیهەبێت.
پێویستە هاوڵاتیان لە سەرانسەی عێراق بزانن کە ئەوانەی شایستە داراییەکانی هەرێم و موچەخۆرەکانی ڕاگرتووە ، کەسانی وەک ئەوڕاوێژکارەن کە تا سەر ئێسقان بەو عەقڵییەتە شۆڤێنییە پێداگیری لە سەر برسیکردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
ئێمە دڵنیاین کەسانی هاوشێوە و خاوەن ئەم بیر و هزرە کۆسپن لەبەردەم نزیکبوونەوەی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، هەروەهاڕاوێژکاری هاوشێوەن کە دەیانەوێت لەمپەر بخەنە بەردەم هەنگاوەکانی بەڕێز سەرۆک وەزیران سودانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەلهەرێم.
پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە |