هەولێر : ZNA كریاتین بریتیە لە پاشماوەیەك كە لە ئەنجامی زیندەچاڵاكی ماسولكەكانی لەشمانەوە دروست دەبێت و لە ڕێگەی خوێنەوە دەگوازرێتەوە بۆ گورچیلەكان و لە ڕێگای میزەوە دەكرێنە دەرەوە. كاتێك كە مادەی كریاتین لە ڕێژەی ئاسایی خۆی زیاتر بێت ئەگەری هەیە بەهۆی ئەم هۆكارانەوە بن :-
1. گیرانێك كە لە كۆئەندامی میزەڕۆ ڕوویدابێت بەهۆی بەردی گورچیلە.
2. نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە.
3. گەورەبوونی پڕۆستات.
4. وشكبوونەوە هۆكارێكی سەرەكی بەرزبوونەوەی ڕێژەی كریاتینینە، چونكە وشكبوونەوە گورچیلەكان لاوازدەكەن.
5. بەكارهێنانی هەندێك جۆری دەرمان.
6. شێرپەنجەی گورچیلە.
7. نەخۆشی شەكرەو بەرزی فشاری خوێن نەخۆشی دڵ. 8. هەوكردنی گورچیلەكان.
(د. لاوان توانا كەمال – پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەكانی گورچیلە)
ئەم هەواڵە 607جار خوێندراوەتەوە |