ZNA: هەولێر بنکەی تەندروستی ئەڵمانی ئاماژەی بەوەکردووە، سپێناخ چەندین سوودی تەندروستی هەیە، بەو پێیەی کلیلی لەشڕێکییە، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و پێکهاتەی رووەکی جۆراوجۆر، کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی هەیە
. سەنتەرەکە روونیکردەوە، سپێناخ یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش، بەو پێیەی رێژەی کالۆری کەمی تێدایە، بەو پێیەی١٠٠ گرامی تەنها ١٨ کالۆری تێدایە.
سپێناخ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکانی وەک ئاسن و مس و مەگنیسیۆم و فسفۆر و ڤیتامین سی
. سپێناخ دەوڵەمەندە بە مادەی رووەکی وەک ئینولین کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر کۆئەندامی هەرس هەیە، بەو پێیەی هانی جوڵەی ریخۆڵە دەدات، ئەمەش یارمەتیدەرە لە چارەسەرکردنی قەبزی.
هەروەها سپێناخ سوودی هەیە بۆ کوالێتی میزکردن، بەهۆی ئەوەی ترشی ئەسپارتیکی تێدایە، کە کاریگەری میزپێکەری هەیە، وایکردووە سوودی هەبێت بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی میزڵدان و رێگریکردن لە بەردی گورچیلە.
سپێناخ ساپۆنینی تێدایە کە کاریگەری پاککردنەوەی بەڵغەم و هاندانی هۆرمۆن و دژە هەوکردن و دژە وەرەمی هەیە.
ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە |