ZNA- هەولێر گوتەبێژی پۆلیسی دهۆك دەلێت دوای بلاوبوونەوەی ڤیدۆێك كەسێك گوێدرێژێكی بە ئۆتۆمبێل رادەكێشا و ئازاری دەدە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كرا لێپێچینەوەی لەگەل دەكرێت .
عەقید هێمن سلێمان گوتەبێژی پۆلیسی دهۆك بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند كەسێكی 72 سالی بە ناوی ( ص م ع ) گوێ درێژێكی بەدوای ئۆتۆمبێلەكەی رادەكیشا لەلایە پۆلیسی هاتووچۆی شێخان دەستگیر كرا لێكۆلینەوەی لەگەل دەكرێت .
هێمن سلێمان گوتیشی ئێستا ئەو كەسە لەلایەن پۆلیسی قەزای شێخان پەراوی لێكۆلینەوەی بۆ كراوەتەوە بە پێی مادەی ٤٨٢ یاسایی سزادان
ئەم هەواڵە 697جار خوێندراوەتەوە |