English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پیاوێکی تەمەن 40 ساڵی کوژرا
2024-01-29 [04:41 AM]

ZNA-ھەولێر


لە قەزای سێمێلی پارێزگای دهۆک شەڕە چەقۆ لەنێوان چەند گەنجێک روویدا و کەسێک کوژرا، پۆلیسی دهۆکیش روونکردنەوە لەمبارەیەوە دەدات.

ھێمن سلێمان، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاری دھۆک، بە ئاژانسی زاگرۆسی راگەیاند: لە کۆمەڵگەی مێسبەری لە سێمێل، لەنێوان چەند گەنجێک شەڕە چەقۆ روویداو بەوهۆیەوە پیاوێکی تەمەن 40 ساڵی کوژرا.

ھەروەھا ھێمن سلێمان، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاری دھۆک ئەوەشی بۆ ئاژانسی زاگرۆس خستەروو، کە هێزە ئەمنییەکانی سێمێل گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بکوژی پیاوە 40 ساڵییەکەیان دەستگیر کردووە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 559جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad