ZNA- هەولێر
ماڵپەڕی ئاکسیۆسی ئەمریکایی ئاشکرای کردووە، سعوودیە، میسر، ئەردەن و فەڵەستین بەنهێنی لەسعوودییە بۆ ڕادەستکردنی حوکمی غەززە بەدەسەڵاتدارێتی فەڵەستی لەدوای شەڕ کۆبوونەتەوە.
ماڵپەڕی ئاکسیۆس باسی لەوەشکردووە، لەکۆبوونەوەکەدا بەرپرسانی سیاسی و ئەمنی ئەم چوار وڵاتە بەشدارییان کردووە و جەختییان لەوەکردووەتەوە، پێویستە دەسەڵاتدارێتیی فەڵەستین چاکسازی لەکەرتە جیاوزەکاندا بکات، تابتوانێت لەدوای شەڕ بەڕیوەبردنی غەززە لەئەستۆ بگرێت.
ئەم ماڵپەڕە ئەمریکاییە ئاماژەی بەمەش کردووە، هێشتا سعوودیە لەسەر پرۆسەی ئاسایکردنەوەی پەیوەنددییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل سوورە بەڵام لەم ڕوەوە هەندێک مەرجی هەیە.
ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە |