English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری پەروەردە پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی "INTERSOS" نێودەوڵەتی ده‌كات
2024-01-29 [02:57 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ دووشەممە رێكه‌وتى ۲۹ی۱ی۲۰۲٤، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەرێز " ماتیلد غرونبورغ" ڕێکخەری بەرنامەی وڵات لە رێکخراوی "INTERSOS" نێودەوڵەتی و شاندێکى یاوەرى کرد.

لە دانیشتنەکەدا باس لە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرا، له‌گه‌ڵ پرسی پەرەپێدانی پلاتفورمی ئەلکترۆنی بۆ قوتابیان لە پۆلی یەکەم و دووەم و سێیەم، و گرنگیدان بە ژینگەی قوتابخانەکان و دابینکردنی کارەبا بۆ بەشێک لەقوتابخانەکان لە رێگەی تیشکی خۆر سۆلار سیستەم لە هەرێمی کوردستاندا.

لەکۆتاییدا وەزیری پەروەردە پاڵپشتی خۆی و وەزارەتی پەروەردەی بۆ رێکخراوی INTERSOS نێودەوڵەتی دووپاتكرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ پته‌وكردنی پەیوەندییەکانی نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، و رێکخراوی ناوبراو سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی وەزیری پەروەردە و بەرێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان لەوەزارەت کرد.





ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad