ZNA - ههولێر
دەزگای ئاسایشی ئۆکرانیا دەڵێت کارمەندانی کۆمپانیایەکی چەک لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەدا پلانگێڕییان کردووە بۆ دزینی نزیکەی 40 ملیار دۆلار کە بڕیار بووە ئەو پارەیە بۆ کڕینی 100 ههزار گوللـە هاوەن بەکاربهێندرێت بۆ جەنگەکەی دژ بە ڕووسیا.
دەزگای ئاسایشی ئۆکرانیا وتی پێنج کەس تۆمەتبار کراون و کەسێکیش دەستبەسەرکراوە لە کاتێکدا کە هەوڵیداوە لە ئۆکرانیا هەڵبێت، ئەگەر تاوانبار دەرچن ئەوا ڕووبەڕووی 12 ساڵ زیندانیکردن دەبنەوە.
لێکۆڵینەوەکە لە کاتێکدایە کە کیێڤ هەوڵ دەدات گەندەڵی سەرکوت بکات لە هەوڵێکیدا بۆ خێراکردنی پڕۆسەی ئەندامێتی لە یەکێتی ئەوروپا و هاوپەیمانێتی ناتۆدا. بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا و ناتۆش داوای چاکسازییەکی بەرفراوانی دژ بە گەندەڵییان کردووە لە ئۆکرانیا، پێش ئەوەی ئەو وڵاتە بتوانێت ببێتە ئەندام تێیاندا.
ئەم هەواڵە 484جار خوێندراوەتەوە |