ZNA-هەولێر
ئەمڕۆ دوو شەممە 2024-01-29
کەش / ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت , کەمێک نمە باران لەباکووری پارێزگای دهۆک دەبارێت وە هەروەها لەشاخەبەرزەکان بەتایبەتی لەناوچە سنووریەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم بەفر دەبارێت.
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 ) کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما / بەگشتی نزیک دەبیتەوە تەنها ناوچەکانی بادینان نەبی کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1-2 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی سێ شەممە 2024 -01-30
کەش / ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە بۆ زۆربەی ناوچەکانی هەرێم وە هەروەها بەفر لەناوچە شاخاوویەکاندا دەبارێت.
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 ) کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 10 پلەى سیلیزى
دهۆک : 9 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 9 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 14 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: -1پلەى سیلیزى
سۆران : 7 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى 2024-01-29
ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە |