ZNA- هەولێر سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا رایگەیاند، هێرشی ئەمڕۆی سەر هێزەکانمان لە ئەستۆی بایدنە، هەروەها ئیدارەی بایدن چەندین ملیار دۆلاری داوەتە ئێران.
ئەمڕۆ یەکشەممە (28ـی کانوونی دووەمی 2024) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس لە پەیامێکدا راگەیاندووە، هێرشی ئەمڕۆی سەر هێزەکانمان لە ئەستۆی بایدنە .سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، ئاماژەی بەوەشدا، ئەم هێرشەی ئەمڕۆ ئەنجامی لاوازی بایدنە.
دۆناڵد ترەمپ، گوتیشی: ئیدارەی بایدن چەندین ملیار دۆلاری داوەتە ئێران، هەروەها ئێمە لە ئێستادا لە جەنگی جیهانی سێیەمداین.
رۆژی یەکشەممە (28ـی کانوونی دووەمی 2024) فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ پێگەیەکی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا لە لهسهر سنووری نێوان ئوردن و سووریا، سێ سەرباز کوژران و 25 سەربازی دیکەش برینداربوون.
ئهو بنكه سهربازییانەی ئهمهریكا كه هێرشیكراوهتهسهر، دهكهوێته سێگۆشهی سنووری نێوان عێراق، سووریا و ئوردن و لە شەڕی داعش رۆلێکی بەرچاویان هەبوو لە تێکشکاندنی چەکدارەکانی ئەو گرووپە و ئازادکردنی ناوچەکانی عێراق و سووریا کە لەلایەن داعشەوە داگیرکرابوون.
ئەم هەواڵە 472جار خوێندراوەتەوە |