ZNA- هەولێر سەرۆکی ئەمەریکا لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی سەر یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی سوپای وڵاتەکەی لە سێگۆشەی سنووریی عێراق، سووریا و ئوردن رایگەیاند، سێ سەربازمان لەو هێرشە کوژرا و وەڵاممان دەبێت.
رۆژی یەکشەممە (28ـی کانوونی دووەمی 2024) جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لە وتەیەکدا کە هەموو جیهان چاوەڕێی دەکرد، زانیاری نوێ و هەڵوێستی توند بەرامبەر هێرشەکەی سەر بنکەیەکی سەربازی سوپای وڵاتەکەی دەرببڕێت بەڵام تەنیا بە چەند چرکەیەک باسی لەو رووداوە کرد و رایگەیاند: رۆژێکی سەختمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێپەڕاند.
جۆ بایدن ئاماژەی بەوەکرد، سێ سەربازی ئەمەریکا لە هێرشە درۆنییەکەی سەر بنکەیەکی سەربازییان لە ئوردن کوژراون و جەرختی کردەوە کە ئەمەریکا وەڵام دەبێت.
رۆژی یەکشەممە (28ـی کانوونی دووەمی 2024) فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ پێگەیەکی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا لە لهسهر سنووری نێوان ئوردن و سووریا، سێ سەرباز کوژران و 34 سەربازی دیکەش برینداربوون.
ئهو بنكه سهربازییانەی ئهمهریكا كه هێرشیكراوهتهسهر، دهكهوێته سێگۆشهی سنووری نێوان عێراق، سووریا و ئوردن و لە شەڕی داعش رۆلێکی بەرچاویان هەبوو لە تێکشکاندنی چەکدارەکانی ئەو گرووپە و ئازادکردنی ناوچەکانی عێراق و سووریا کە لەلایەن داعشەوە داگیرکرابوون.
لەلایەن خۆیانەوە، هەردوو سیناتۆری کۆمارییەکان لیندزی گراهام و جۆن کۆرنین داوایان لە جۆ بایدن کرد، دەستبەجێ بە توندی لە ئێران بدەن و تاران بە ئامانج بگرن.
هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس لە پەیامێکدا راگەیاندووە، هێرشی ئەمڕۆی سەر هێزەکانمان لە ئەستۆی بایدنە و ئەو هێرشەش لە ئەنجامی لاوازی بایدنە.
هەروەها کامیلا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەردەوام دەبن و هەموو ئەوانەی رۆڵیان هەبووە لە هێرشەکەی سنووری نێوان سووریا و ئوردن بە سزای خۆیان دەگەیەندرێن.
لەگەڵ ئەوەشدا، لۆید ئۆستن، وهزیری بهرگری ئهمهریكا رایگهیاند، لهكات و ساتی گونجاو وهڵامی ئهو هێرشه دهدرێتهوه کە خۆیان دیاریدەکەن و گوتی: "لهپێناو پاراستنی ئهمهریكا و بهرژهوهندییهكانی، تهواوی رێككاره پێویستهكان دهگرینهبهر".
ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە |