English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای پاسداران دەڵێت دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوت‌هەڵگردا گرتووە
2024-01-28 [08:53 AM]

ZNA- هەولێر


ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، بڵاوی کردەوە فەرماندەی ناوچەی دووی هێزی دەریایی سوپای پاسداران بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی کانوونی دووه‌م دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوت هەڵگر داگرتووە  و ١٤ سەرنشینی ئەم کەشتییە سەر بە وڵاتێکی ئاسیایین دەستبەسەر کراون.

سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس بە تۆمەتی "قاچاخکردنی سووتەمەنی" دەستی بەسەر دوو کەشتیدا گرت کە ٣٤ کارمەندی بیانییان تێدابوو.

هیچ زانیارییەک لەبارەی ڕەگەزنامەی دەریاوانە بیانییەکانی ئەم دوو کەشتییە و ئەو وڵاتانەی کە خاوەنیانن، بڵاونەکرایەوە.

ئێران پێشتریش دەستی بەسەر دوو کەشتیی نەوت هەڵگر داگرتووە.

سوپای پاسدارانی ئێران دڵێت ئەو کەشتییەی ئەمڕۆ دەستی بەسەردا گیراوە، گازۆئیلی قاچاخی بار کردووە.





ئەم هەواڵە 382جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad