ZNA: کاهوو یەکێکە لەو جۆرە سەوزانەی کە سودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە دەوڵەمندە بە ڤیتامین و پرۆتین و هەندێ زەیت و خوێ..
لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا کالسیۆم لە جەستە کەمدەبێتەوەو لێرەدا دەتوانرێت بەردەوام کاهو بخورێت تاوەکو ئێسقانەکان لە پوکانەوە بپارێزیت، سەرباری ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین Aو C کە دژە ئۆکسیدن و بۆ باشبوونی بەرگری لەش و تەندروستی دڵ و دەموچاوو هەستی بینین سودی هەیە.
هاوكات ئەم سەوزەیە لەگەڵ ڕۆن دەكوڵێنرێت و بۆ هێوركردنەوەو ئارام كردنەوەی چاو بەكاردەهێنرێت, بەدەر لەوەش گەڵای كاهو بە هێوركەرەوەی مێشك لە قەڵەم دەدرێت كاتێك بە فرێشی و بە تەنها دەخورێت, زەیتی تۆوەكەشی لە بەهێزكردنی بێخی سەر بەكاردەهێنرێت.
هەروەها بە هۆی بوونی ریشاڵەکان و ئاو لە کاهودا بۆ کۆڵۆن و جگەر بەسودەو دەشتوانرێت بکرێت بە شەربەت و بۆ جوانی و پاكی پێست سودی لێدەبینرێت..
ئەم هەواڵە 499جار خوێندراوەتەوە |