ZNA - هەولێر لە یاریێکی تری قۆناغی چواری جامی یەکێتی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی نیوپۆرت کونتی بویەوە.
لە ئەنجامدا یارییەکەش بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سوودی یانەی مان یونایتد کۆتاییهات.
لە تایمی یەکەم شەیتانە سوورەکان توانیان دوو گۆڵ لە خولەکی 7دا لە ڕێگەی بڕۆنو فێرناندز گۆڵی یەکەم و دوای ئەوە کۆبی ماینۆ لە خولەکی 13 گۆڵی دووەمی تۆمارکرد،
دوای ئەوە نیوپۆرت توانی گۆڵی یەکەم لە خولەکی 36دا لەلایەن مۆریس تۆمارکرد.
لە سەرەتای تایمی دووەمدا و لە خولەکی 47دا ویل ئیڤانس توانی گۆڵی بەرامبەر بۆ نیوپۆرت تۆمارکردەوە،
دوای ئەوە مانچستەر یونایتد باشتر دەرکەوت و ئەنتونی گۆڵی سێیەم و پێشکەوتنی شەیتانە سوورەکان تۆمارکرد، لە خولەکی چوار زیادکراودا جارێکی تر ڕامۆس هۆیلاند تۆڕی گۆڵی خاوەن یاریگای هەژاند و یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.
بەم سەرکەوتنە یانەی مانچستەر یونایتد گەیشتە قۆناغی پێنجی جامی یەکێتی ئینگلتەرا.
ئەم هەواڵە 424جار خوێندراوەتەوە |