ZNA:هەولێر بۆیەکەمجار روەکێک دەدۆزێتەوە لەیەکێک لەگوندەکانی هەورامان، کە زۆر دەگمەنە و یەکەمجارە لەعێراق و کوردستاندا دەبینرێت، کە لەچارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەدا بەکار دەهێنرێت.
ئەم ڕووەکە ناوی(لوف ايطالى)ە، ناوە زانستییەکەی (arum italicum) ڕووەکێکی بەرداری خۆڕسکە و لەڕیزی میوەکانیشدا هەژمار دەکرێت، بەڵام میوەکەی بەکاڵی ناخورێت چونکە ژەهراوی و کوشندەیە، بەرزییەکەی دەگاتە (٢٠ بۆ ٤٠ سانتیم و ٢٥ جۆری هەیە)،ئەم جۆرەیان کە زیاتر لە کیشوەری ئاسیا و ئەورووپا بڵاوە، لەڕێگەی تۆوەوە ئەڕوێت، ڕەگەکەی ١٥ سانتیم ئەڕواتە ناخی زەوییەوە،گەڵایەکی سەوز دەرئەکات تا ٢٥ سانتیم درێژ ئەبن،لە کۆتایی بەهارو لەمانگی ئایاردا دەست ئەکات بەگوڵکردن گوڵەکەی سەوزە لەوەرزی پایزدا ڕەنگی گوڵەکەی ئەبێت بە سوور یان پرتەقاڵی، چ گوڵەکەی یان گەڵاکەی یان ڕەگەکەی وەک گیادەرمان
ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە |