|
ZNA:هەولێر زۆرینەمان توێکڵی مۆز فڕێ نەدەین لەبەر ئەو سودە زۆرانەی کە دەتوانین بەدەستی بھێنن لە ڕێی بەکارھێنانی بە چەندین ڕێگاو جۆری جیاواز کە گرنگترینیان بریتین لە :-
-ئەو کەسانەی دەم و چاویان زیپکەی پێوەیە دەتوانن سود لە توێکڵی مۆز وەربگرن لە ڕێی مەساج کردن بە بەشی ناوەوەی بە شێوەیەکی بازنەیی , چونکە توێکڵی مۆز وەکو چارەسەرێک وایە بۆ پێست و نەمانی زیبکە .
-بۆ پاک بونەوەو سپی بونەوەی ددانەکانمان کە لە ڕێی پاکردنەوەی ددانەکان بە توێکڵی مۆز و سڕینەوەی ددانەکان پێی دەتوانین ددانمان جوانتر بکەین بە شێوەیەک گەر بێت و ڕۆژانە بەکاری بھێنین ئەوەپاش ماوەیەک ھەست بە کاریگەریەکەی دەکەین لەسەر ددانمان .
بۆ نەخۆشی سەدەفی سودی لێ دەبینرێ و دەکرێ شوێنی نەخۆشێکە بە توێکڵی مۆز تیمار بکرێت .
توێکڵی مۆز وەکو پاکەروەو بریسکەدارکردنی کەل و پەلی چەرم و مس بەکاردەھێنرێت کە لە ڕێی سڕینەوەی چەرم و مس بە توێکڵی مۆز دەتوانین دەرئەنجامێکی باشمان دەست بکەوێت .
ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە |