ZNA- هەولێر
ژمارەیەک لە نوێنەرانی کۆنگرێسی ئەمەریکا داوایان لە حکومەتی بایدن کرد تاران بکاتە ئامانج لە وەڵامی هێرشەکەی سەر بنکەی ئەمریکی لە ئوردن
دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی کانوونی دووهەم، سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند کە سێ سەرباز لە هێرشێکی درۆن بۆ سەر بنکەکەی لە ئوردن کوژراون، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی هێرشەکە لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە کراوە، هەڕەشەی کرد لە کات و شوێنی گونجاودا وڵامی هێرشە دەدەنەوە.
لە هەمان کاتدا دوو بەرپرسی ئەمریکایی ڕایانگەیاند ٣٤ سەرباز لە هێرشەکەدا بریندار بوونە لە بنکەکەوە گوازراونەتەوە.
ژمارەیەک لە نوێنەرانی کۆنگرێسی ئەمەریکا داوایان لە حکومەتی بایدن کرد لە وەڵامی هێرشەکەی سەر بنکەی ئەمریکایی لە ئوردن کە بووە هۆی کوژرانی 3 سەرباز و برینداربوونی 34کەسیی تاران بکاتە ئامانج دیکە.
هاوکات سەرچاوەکانی هەواڵ ئاشکرایان کردووە ئەو دڕۆنەی هێرشی کردووەتە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە سوریاوە هاویشتراوە. لە هەمان کاتدا حکومەتی ئوردن ڕایگەیاند ئەو بنکە ئەمریکییەی کە کراوەتە ئامانج، دەکەوێتە دەرەوەی سنوورەکانی ئوردن.
هەروەها بەرپرسێکی ئەمریکای پشتڕاستی کردەوە کە میلیشیا عێراقییەکان ئەنجامیان داوە.
ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە |