ZNA- هەولێر
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی مەنسوور محەممەدنژاد، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لەدەست دا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو بڵاوی کردەوە؛ ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ٢٧ی کانوونی دووهەم، کۆڵبەرێکی تەمەن ٤۵ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز بە ناوی مەنسوور محەممەدنژاد، لە کاتی کۆڵبەری و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بەستامی سەر بە شاری سەقز، گیانی لەدەست دا.
مەنسوور محەمەدزاده خەڵکی گوندی "جونیان"ی سەر بە ناوچەی "زێویە"ی سەر بە شاری سەقزە و لە ڕووباری بەستام بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێرانە پێکراوە و کوژراوە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە لە پشتەوە بە گوللـەی کڵاشینکۆف پێکراوە.
ئەم هەواڵە 475جار خوێندراوەتەوە |