English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی: هەمیشە دەستی دۆستایەتیمان بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی درێژ کردووە
2024-01-28 [05:05 AM]

ZNA-ھەولێر


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نوێنەرایەتییەکانمان لە دەرەوە رۆڵێکی کاریگەریان هەبووە لە پێشخستنیی دیپلۆماسیی هەرێمی کوردستان.

رۆژی یەکشەممە (28ـی کانوونی دووەمی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "نوێنەرایەتییەکانمان لە دەرەوە رۆڵێکی کاریگەریان هەبووە لە پێشخستنیی دیپلۆماسیی هەرێمی کوردستان. ئەوان پەیامی نیشتمانەکەمان دەگەیێنن و پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانمان لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهێزتر دەکەن".

رۆژی یەکشەممە (28ـی کانوونی دووەمی 2024) کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی  بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان؛ سێیەمین کۆنفرانسی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێری پایتەخت دەستیپێکرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتارێدا، لە سێیەمین کۆنفرانسی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ رەتیکردەوە هەرێمی کوردستان هەرگیز مایەی هەڕەشە و مەترسیی بووبێت بۆ سەر هیچ لایەک و، گوتی، "هەمیشە دەستی دۆستایەتیمان بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی درێژ کردووە". ئاماژەشی بەوەکرد، کە پەیوەندییە دەرەکی و نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا، زۆر بەرەو پێش چووە و گەشەی کردووە. ژمارەی کونسوڵگەری و نێردە دیپلوماسییەکان لە هەرێمی کوردستان، لە زیادبوون و بەرفراوانبووندان

سەرۆکوەزیرانی مەسرور بارزانی لە بەشێکی قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو، "لە بەرنامەدایە لە داهاتوودا، ژمارەی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە، زیاتر بکەین و لە چەند وڵاتێکی دۆست و گرنگ کە کونسولگەرییان لە کوردستان هەیە، نوێنەرایەتيی حكومەتی هەرێم بکەینەوە بە مەبەستی برەودان بە دۆستایەتی و پەیوەندیی ئابووری و کولتووری و زانستی و ئەکادیمی".





ئەم هەواڵە 658جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad