English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەندامە نوێیەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا سوێندی یاساییان خوارد
2024-01-28 [04:40 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە فراکسیۆنی پارتی دیوموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە ئەندامانی ئەنجوومەنی هەڵبژێردراوی پارێزگای نەینەوا سوێندی یاساییان خوارد و بڕیارە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا ئەنجام بدرێت.

ئەحمەد دووبەردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە فراکسیۆنی پارتی دیوموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٨ی١ی٢٠٢٤ ئەندامە تازە هەڵبژێردراوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە بەردەم ئەنجوومەنی دادوەری سوێندی یاساییان خوارد، بەپێی یاسا دەبێت لەماوەی پازدە رۆژ لە پەسندکردنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، ئەنجوومەن کۆببێتەوە، هێشتا کاتی کۆبووەوەکە دیار نییە، بەڵام بڕیارە هەفتەی داهاتوو بکرێت.

بەگوێرەى یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکانى عێراق دەبێت دواى پازدە رۆژ لە پەسندکردنى ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنەکان، پارێزگارى شارەکە داواى کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى نوێ بکات، ئەگەرنا لە رۆژى شازدەمیندا ئەنجوومەنەکە دەسەڵاتى ئەوەى هەیە بە سەرۆکایەتى بەتەمەنترین ئەندامى کۆببێتەوە.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 589جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad