English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هیچ كێشەیەك لە ناردنی 618 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان نییە
2024-01-28 [04:19 AM]

ZNA-ھەولێر


سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند، کە هیچ كێشەیەك لە ناردنی 618 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان نییە، ئەگەر هیچ كێشەیەكمان بۆ دروست نەكەن، لەم چەند رۆژەدا بڕە پارەكە دەگاتە هەرێمی كوردستان.

فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: قسەمان لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كردووە، بە ئێمەی گوت، هیچ كێشەیەك لە ناردنی 618 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان نییە، ئەگەر هیچ كێشەیەكمان بۆ دروست نەكەن، لەم چەند رۆژەدا بڕە پارەكە دەگاتە هەرێمی كوردستان.

ھەروەسا فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە زۆر لایەن گوشار لە ئەنجوومەنی وەزیران، خودی وەزیرەكان و داودەزگا حكوومییەكانی عێراق دەكەن تا كێشە هەڵپەسێراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر نەبن.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 496جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad