ZNA: هەولێر بەشێوەیەکی گشتی هەڵوژە یەکێکە لە میوە بەسوودەکان بۆ تەندروستی، هەڵوژەی وشککراو بەهەمان شێوە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە بەتایبەتی تەندروستی ئێسکەکان، دڵ و مێشک
. بەپێی ماڵپەڕی”health”، هەڵوژەی وشککراو یارمەتی بەهێزبوونی ئێسکەکان دەدات و ڕێگری لە فشەڵبوونیان دەکات، هەروەها یارمەتی کەمکردنەوەی ئازار و هەوکردنی جومگەکان دەدات، بۆیە ئەو کەسانەی بەدەست کێشە تەندروستییەکان و ئازاری ئێسک و جومگەکانەوە دەناڵێنن پێویستە بۆ سیستمی خۆراکیان زیادیبکەن.
دەوڵەمەندە بە مس، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم و ڤیتامین کەی کە بۆ بەهێزبوونی ئێسکەکان پێویستن، ماددەی بۆلیفینۆلی تێدایە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان دەدات و سوودێکی زۆری بۆ ئەو کەسانە هەیە کە بەدەست فشەڵبوونی ئێسکەکانەوە دەناڵێنن، لەگەڵ ئەوەشدا دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان چارەسەری کێشەکانی ڕیخۆڵە دەکات، ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات و کۆنتڕۆڵی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خوێن دەکات.
ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە |